بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ڕایگەیاند کە نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕەنگە سەردانی ئەنکەرە بکات و سەردانەکەش دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا.
ئەردۆغان وتی کە دۆسیەی گازی سرووشتی یەکێکە لە هەنگاوە هاوبەشەکانی ئەنکەرە لە گەڵ تەل ئەبیب.
ناوبراو پڕوپاگەندەی ئەوەیکرد کە باشتربوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی کاریگەری ئەرێنیی لە سەر دۆسیەی فەڵەستین دەبێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە وەزیری دەرەوە و وزەی ئەم وڵاتە بۆ دانوستان لە سەر دۆسیەی گاز سەردانی تەل ئەبیب دەکەن.
پێشتریش لە سەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئێسحاق هرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی ئەنکەرەی کرد./.