بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پێش دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، گەیشتە ئیمارات و بڕیارە لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە بەشداری بکات کە لە ڕۆژانی 27 و 28 ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوە دەچێت.
بارزانی هەروەها بڕیارە لە کۆڕبەندی دەوڵەتەکانی جیهان کە بە شێوازی ساڵانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و کەسایەتییەکانی جیهان لە دوبەی بەڕێوە بچێت، بەشداری بکات. ئەو کۆڕبەندەش لە ڕۆژانی 29 و 30 ی ئادار بەڕێوە دەچێت./.