بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە سەردانێکی ڕانەگەێندراودا و بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەفغانستان گەیشتە کابوڵ و لە لایەن ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان پێشوازیی لێکرا.
ئاژانسی باختەر، میدیای نزیک لە تاڵیبان، ڕایگەیاندووە کە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات تەوەری وتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی چین لە کابوڵ دەبێت.
وەزیری دەرەوەی چین پێشتر لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە پاکستان ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی گشتگیر و تەندرووست پاڵپشتی لە ئەفغانستان دەکات./.