بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێشتر لە گەڵ کەسایەتی و سەرکردەی گرووپە فەڵەستینییەکان لە بەیروت کۆبووە.
ناوبراو لە کاتی گەیشتنی بۆ بەیروت بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئێران و لوبنان لە ئاستێکی باڵادایە و بەردەوام لە گەڵ بەرپرسانی لوبنانی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وتووێژ دەکرێت./.