بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بە بێ ئەوەی پەیوەندی بە تەوەری دانیشتنی ئەو ئەنجومەنەوە هەبێت، بە هۆی هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سیخوڕی و پیلانگێڕیی مۆساد لە هەولێر، هێرشی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران و بە هەوڵدان بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە تۆمەتباری کرد.
ئیسماعیل بەقایی هامانە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەی بەرامبەر بەو لێدوانە بێ بنەمایە، ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان لە ڕاستیدا بۆ مانەوەی خۆیان ڕوویان هێناوەتە گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە و ئەمەش وەک سیاسەت و ستراتیژی ئەو ڕژێمە ساڵانێکە پەیرەو دەکرێت.
ناوبراو وتی کە بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و کۆمەڵگا ئیسلامییەکان بووەتە فەلسەفەی زایۆنیسم.
بەقایی وتی کە جێی سەرسوڕمان نییە کە زایۆنیستەکان لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک کاریگەرترین و بەتواناترین هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە توڕە بن بەڵام بە وتەی مەولانا شاعیری گەورەی فارس زمان، مانگی درەوشاوە بە هۆی حەپە حەپی سەگەوە، لە ڕووناک کردنەوە ڕاناوەستێت./.