بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش سەردانەکەی بۆ سوریا گەیشتە لوبنان.
ناوبراو بڕیارە لەم سەردانەدا لە گەڵ میشل عون سەرۆک کۆمار، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیران و نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆببێتەوە.
ئەمە دووەم سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە بۆ لوبنان لە پاش وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران./.