بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکی ئامێدی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العهد وتی کە حکومەتی بەغدا لە بوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەرێمی کوردستان ئاگادارە.
ناوبراو وتی کە لەو کۆشکەی کە کرایە ئامانجی مووشەکەکانی ئێران، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕژێمی زایۆنیستی، تورکیا و شێخ باز کەریم هەبووە.
ئەو چالاکوانە کوردە وتی کە بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی زۆر کەم دەدرێتە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمەش لە ڕاستیدا فرۆشتن نییە بەڵکوو وەک دیارییە./.