بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ” انتصاف ” بۆ بەرگری لە مافی ژنان و منداڵان هاتووە کە لە میانەی 7 ساڵ تاوان و دەسدرێژی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر خەڵکی یەمەن، 6 هەزار و 264 ژن و منداڵ کوژراون کە 2 هەزار و 428 کەس لەوان ژن و 3 هەزار و 848 یش منداڵ بوون.
ڕێکخراوەکە لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاندووە کە لەو ساڵانەدا 2 هەزار و 852 ژن بریندار و 4 هەزار و 217 منداڵیش بریندار بوون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە بە هۆی تاوان و گەمارۆکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانیەوە، هەر دوو کاتژمێر، شەش منداڵی یەمەنی لە ناو دەچێت و زیاتر لە سێ هەزار منداڵی توشبووی شێرپەنجە هەیە کە مەترسی مردنیان لە سەرە.
ڕێکخراوی ” انتصاف ” بۆ بەرگری لە مافی ژنان و منداڵان هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئاوارەکانی یەمەن گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 495 هەزار و 558 کەس و خێزانە ئاوارەکانیش زیاتر لە 670 هەزار خێزانن./.