بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەو وتووێژەدا سەبارەت بە دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ناوچەکە و جیهان و هەروەها دانوستانەکانی ڤیەننا بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش جەختی لە سەر بەرژەوەندییەکان و هێڵە سوورەکانی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و وتی کە ئێمە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش، بەهێز و بەردەوام، ئامادەییمان هەیە./.