بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە بە سەردانێکی فەرمی لە سوریایە، وتی کە پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق لە باشترین دۆخی خۆیدایە و ئەمڕۆ باس لە پەیوەندییەکی ستراتیژی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عەرەبیی سوریا دەکرێت.
ناوبراو وتی کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و سوریا بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی بە جیدی کاری لە سەر دەکرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ئێران و سوریا لە سەنگەرێکی هاوبەشدان و تاران پاڵپشتی بەردەوام لە حکومەت و گەلی سوریا دەکات./.