بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەعفەر حوسێنی وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق جەختیکردەوە کە هێزەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە توانای بەرگری ئاسمانییان لە بەرامبەر ئەمریکا هەیە.
ناوبراو بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری دەتوانن بەرگری لە هەرێمی ئاسمانیی عێراق بکەن، ئەگەرچی ئەم بەرگرییە سنوردار بێت بەڵام توانای پەرەپێدانی هەیە.
حوسێنی ڕایگەیاند کە پێشتر بەڵگەی پێویست سەبارەت بە بوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەرێمی کوردستان خراوەتەڕوو و وتی: ئەوەی کە عێراق ببێتە شوێنی هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ، شەڕەکە دەباتە قۆناغێکی دیکەوە.
ئەو فەرماندە عێراقییە جەختی لەوە کردەوە کە بوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەرێمی کوردستان بۆ شەڕی دژ بە وڵاتانی دراوسێ، عێراق دەخاتە نێو شەڕەوە و وتی: بەڵگەی ئەوە هەیە کە هەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە ڕژێمی زایۆنیستی دەفرۆشێت.
جەعفەر حوسێنی بە ئاماژە بەوەی کە قودس بەرەیەکی سەرەکییە بۆ خۆڕاگری عێراق، وتی کە خۆڕاگری عێراق لە گەڵ لوبنان و فەڵەستین هەماهەنگی پێویستی هەیە.
وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵا وتی کە ستراتیژێک لە نێوان وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری هەیە و ئەرک و ڕاسپاردەکان لە نێوان ئەواندا دابەش کراوە./.