بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی وەک لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق دژی ئەوەیە کە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنەکان دووبارە بکرێتەوە.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پرسی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان قبووڵکراو نییە و لایەنە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمەیان باس نەکردووە و موڵەتی ئەوەش نادەن و بە دڵنیاییەوە دژایەتیشی دەکەن.
مالیکی وتی کە باسکردنی ئەم پرسە ئەویش لە کاتێکدا کە لە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە 26 ی مانگ نزیک دەبینەوە بۆ ئەوەیە کە ئەندامە سەربەخۆکانی پەرلەمان و هەروەها ئەندامانی دیکە بە ناچاری بەشداری لەو دانیشتنەدا بکەن.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە ئەندامانی پەرلەمان لە ئامانجی ئەو پڕوپاگەندەیە ئاگادارن./.