بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی ئیتالی ” لا ڕپۆبلیکا ” جەختیکردەوە کە حیزبوڵڵا باشوری ئەم وڵاتەی لە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کرد و ئەم بزوتنەوەیە بەشێکە لە گەلی لوبنان کە ئازاری لە دەستی زایۆنیستەکان چێشتووە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری، تیرۆریزم نییە.
عون ڕایگەیاند کە بەشێک لە لوبنان و سوریا هێشتا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە داگیر کراوە.
سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: کاتێک ئەم خاکەی خۆمان ئازاد بکەین، کێشەی سەربازیمان نامێنێت و دەتوانین لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە مسۆگەرکردنی مافەکانمان، سەروەری نیشتمانی و ئازادکردنی ئاو و خاک دانوستان بکەین./.