بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەر زاری پەیامنێرەکەی خۆیەوە ڕایگەیاند کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی چوارشەممە سەردانی سوریا دەکات.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی سەردانی دیمەشق دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا کۆدەبێتەوە.
هیشتا تاران و دیمەشق کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە و بە فەرمی پشتڕاستیان نەکردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر دوو جار سەردانی سوریای کردووە و لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێکراوە./.