بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکانی ئەنساروڵڵای یەمەنی کرد بۆ سەر چەند ئامانجێک لە سعوودیە. ئەو هێرشانەش وەک کاردانەوەیەک بووە لە بەرامبەر هێرش و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن.
بارزانی بە بێ ئاماژە بە کوژرانی دەیان یەمەنی لە ئاکامی بۆردومانەکانی سعوودیە و ئیمارات، کاردانەوەی ئەنساروڵڵای لە بەرامبەر ئەو هێرش و پەلامارانە ئیدانە کردووە و لە تویتەر ڕایگەیاند: هێرشەکانی سەر پاشایەتی سعوودیە ئیدانە دەکەم و ئامانج لەو هێرشانەش ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای لەبەرچاونەگرتنی شەڕی حەوت ساڵەی یەمەن و تاوانەکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی، پاڵپشتی خۆیی بۆ خەڵک و پاشایەتی سعوودیە ڕاگەیاند./.