بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی چین ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بۆئینگ 737 لە باشوری ئەو وڵاتە تێکشکاوە.
فڕۆکەکە 133 سەرنشینی هەبووە و هێشتا زانیاری لە سەر قوربانییەکانی بڵاو نەبووەتەوە بەڵام بە پێی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە پێشبینی دەکرێت سەرجەم سەرنشینەکانی کوژرابن.
فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی کوێستانی – سەربازی تێکشکاوە و ئەمەش وایکردووە کە پرۆسەی فریاگوزاری و گەڕان بە دوای قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە تووشی هەندێک ئاستەنگ ببێتەوە./.