بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم بە توندی ڕەخنەی لە هەڵسووکەوتی هەندێک لایەنی سیاسی لوبنان لە میانەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە گرت و جەختیکردەوە کە هەوڵەکانی ئەو لایەنانە تووشی شکست دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەوانەی هێرشی میدیایی دەکەنە سەر حیزبوڵڵا تا دەنگ کۆبکەنەوە، سەرەڕای ئەو پارە و سەرچاوەی داراییەی کە بەکاری دێنن، تووشی شکست دەبن.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا هەروەها داوای لە حکومەتی لوبنانیش کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک بیر لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بکاتەوە و پلانی باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک دابڕێژێت.
نەعیم قاسم ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ شەڕی مانەوەی خۆی دەکات و وتی: هێزی بەرەی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر دەبێت./.