بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم پەیامی نەورۆزیی خۆیاندا کە لە مزگەوتی گشتی خوڕەمشار وەک هێمای خۆڕاگری گەلی ئێران لە ساڵانی بەرەڤانی پیرۆز – شەڕی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئێران – پێشکەشی کرد، جەختیکردەوە کە بێ گومان گەلی ئێران ئەمساڵ ئەنجامی خۆڕاگریی خۆیان دەبینن.
ناوبراو وتی کە یەکەم پەیامی نەورۆزیی من وەک خزمەتگوزاری گەلی ئێران، پەیامی کار و هەوڵی شەوانەڕۆژی و بەردەوام بۆ بونیادنانی ئێرانێکی بەهێز و پێشکەوتووە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: هیچ گەلێک بە بێ کاری بەردەوام و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە مرۆڤی و سرووشتییەکان بە پێشکەوتن نەگەیشتووە و ساڵی نوێ و سەدەی نوێ بۆ هەمووی ئێمە دەبێت دەسپێکی سەردەمێکی نوێ لە کاری وەبەرهێنەرانە، بەسوود و پێشکەوتوو بێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو پێکهاتەکانی وڵاتی لە فارس، لوڕ، کورد، تورک، بەلوچ، عەرەب و تورکمان ئەندامانی یەک بنەماڵەن و هەمووان لە پێناو بەدیهاتنی ئامانجە نیشتمانییەکان هەنگاو دەنێن بە چارەنووسێکی هاوبەشەوە.
وتیشی کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دیپلۆماسیەتی چالاک، هاوسەنگیی بۆ سیاسەتی دەرەوە گەڕاندووەتەوە و گەورەترین دەسکەوتیش شکست و سەرشۆڕیی سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا بووە کە بە خۆڕاگری گەلی ئێران مسۆگەر بووە./.