بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، كاروان زیره‌ك نورى ، به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانى له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ، پرۆتۆكۆڵێكمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایەک ئه‌نجامداوه بۆ به‌رێوه‌بردنى ٨ چالاكى له وه‌رزى ئه‌مساڵ و ئه‌مرۆش دوو له چالاكیه‌كان كه خۆى له پێشبركێى پایسكیلسوارى و راكردنى ٢ كیلۆمه‌ترى بینیه‌وه به سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چوو .
ئه‌نجامى پێشبڕكێكه‌ش له پایسكیلسوارى له‌سه‌ر ئاستى كچان، زه‌هرا قه‌ترانى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز پله‌ى یه‌كه‌م له‌نیا هادى و ئیمان حه‌یده‌ر پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌م بوون .
له‌سه‌ر ئاستى كوڕانیش ئالان جه‌مال یه‌كه‌م ئه‌یاد محه‌مه‌د پله‌ى دووه‌م .
له راكردنیش له‌سه‌ر ئاستى كوڕان بنار محه‌مه‌د یه‌كه‌م و به‌خیتار نه‌جمه‌دین پله‌ى دووه‌مى ده‌سته‌به‌ركردو په‌ریا مه‌حمودیش له كچان یه‌كه‌م سۆزیار فه‌ره‌یدوون دووه‌م .
پاش كۆتایهاتنى پێشبڕكێكان خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌شكرا.