بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” محەممەد سادق ئەلهاشمی “ لە وتووێژێکدا جەختیکردەوە کە یەکەم پەیامی ئامادەبوونی بەشار ئەسەد لە ئیمارات، سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگرییە و ئەوەی کە ئەم بەرەیە لەوەدا سەرکەوتوو بووە بوونی بەهێزی خۆی لە ناوچەکە بسەلمێنێت و جێبەجێی بکات.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە دەستپێشخەری هاوکێشەکانی ناوچەکە تا ئێستا لە لایەن زایۆنیستەکان و هەندێک لە دارەدەستەکانی ئەوانەوە بەڕێوەدەبرا، سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات ئەوەی سەلماند کە هاوکێشەکان تووشی گۆڕانکاری بووە.
بە وتەی ئەم شرۆڤەکارە عێراقییە، بەرەی زایۆنیستی و عەرەبیی ناوچەی کەنداوی فارس لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەوڵی ئەوەی دەدا بەرەی خۆڕاگری لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و لە جوگرافیای ئیسلامی – عەرەبی دەربکات بەڵام سەردانەکەی بەشار ئەسەد بە واتای قبووڵکردنی سەرۆک کۆماری سوریایە لە لایەن ئەو بەرەیەوە بە ناچاری و قبووڵکردنی بەرەی خۆڕاگری بە گشتی.
ئەلهاشمی وتی کە ئەم سەرکەوتنە بە بوونی بەرەی خۆڕاگری و پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرهەڵدانی هاوکێشەی نوێی ناوچەیی و جیهانی ڕووی داوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری ” العراق ” بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان جەختیکردەوە کە بەرەی خۆڕاگری پیلانی زایۆنیستەکانی تووشی شکست کردووە و بە بەردەوامی خۆی، جارێکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە لە هاوکێشەکانی ناوچەکە ژمارەیەکی بەهێز و بەرچاوە.
بە بۆچوونی ناوبراو، شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان و سەرهەڵدانی چەندجەمسەری لە جیهان بە گۆڕانکارییەکانی نوێی نێودەوڵەتی بە تایبەت سەرهەڵدانی ڕووسیا و چین وەک دوو هێزی سەرەکیی جیهان، زیاتر لە جاران یارمەتیدەری سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری بووە.
محەممەد سادق ئەلهاشمی وتی کە خاڵە لاوازەکانی ئەمریکا زیاتر دەرکەوتووە و ئەو ڕژێمانەی کە شوێنکەوتووی ئەمریکان هەوڵی پێداچوونەوە بە سیاسەت و جەمسەربەندییەکانی خۆیان دەدەن، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکەین ڕۆڵ و کاریگەری وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری وەک سوریا، عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی عەرەبیی کەنداوی فارس زیاتر ببێت./.