جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی: ساڵی وەبەرهێنان، پشت بەستن بە زانست و داهێنانی هەلی کار

جام کوردی – ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامی نەرۆزیی ئەمساڵی خۆیاندا ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوییان وەک ساڵی " وەبەرهێنان، پشت بەستن بە زانست و داهێنانی هەلی کار " ناو نا.

ئازار 20, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکی نەورۆزیدا درووشمی ئەمساڵی نوێی کۆچی هەتاوییان دیاری کرد.

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە درێژەدا هاتووە:

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بسم اللە الرحمن الرحیم

والحمدلله ربّ العالمین و صلّی الله علی محمّد و آله الطاهرین سیّما بقیة الله فی‌الأرضین

یا مقلّب القلوب والأبصار، یا مدبّر اللیل و النّهار، یا محوّل الحول و الاحوال حوِّل حالنا إلی أحسنِ الحال

پیرۆزبایی دەڵێم جەژنی نەورۆز و دەسپێکی ساڵی نوێ و سرووشتی نوێ و ڕۆژگاری نوێ، کە ئەمساڵ هاوکاتە لە گەڵ بۆنەکانی نیوەی شەعبان، بە ڕووناکیی درەوشاوەی حەزرەتی بەقیەتوڵڵا (ارواحنا فداە).

پیرۆزبایی دەڵێم بە گەلی گەورەی ئێران و بە هەموو گەلانی هاودڵ و یەکسان، بە تایبەتی پیرۆزبایی دەڵێم بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کە هیوادارم سێبەری ئەم بنەماڵە گەورانە لە سەر گەلی ئێران بەردەوام بمێنێتەوە و هەروەها بە کەمئەندامانی بەڕێز و بنەماڵەی تێکۆشەری ئەوان و هەروەها بە خەباتگێڕانی ساڵانی بەرەڤانی پیرۆز و ئەوانەی لە گۆڕەپانەکانی دیکەدا خزمەت بە گەلی ئێران دەکەن، چ لە گۆڕەپانی تەندرووستی، چ لە گۆڕەپانی ئاسایش، چ لە گۆڕەپانی خۆڕاگری، چ لە گۆڕەپانی زانستی، ئەم ڕۆژە شیرینە و ئەم جەژنە پیرۆزە لە هەمووان پیرۆزبایی دەکەین.

ساڵێکی دیکە تێپەڕ بوو، ساڵی 1400 یش بە کۆتایی هات و بە هەموو شیرینی و تاڵی و هەڵکشان و داکشانەکانەوە کە لە ژیاندا ئاساییە. ژیان کۆمەڵەیەک لەم هەڵکشان و داکشان و شیرینی و تاڵییانەیە. ئاماژە بدەم بە چەندین بەشی گرنگی ڕووداوەکانی گەلی ئێران، چەند شیرینی گەورە کە یەک لەوان هەڵبژاردنەکان بوو. هەڵبژاردنەکان لە ڕاستیدا گرنگ و گەورە بوو. سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەت لە سەرەتای ساڵی 1400، خەڵک ڕوویان لە سندۆقەکانی دەنگدان کرد و دەنگیان دا، ئەمە زۆر گرنگە. لە کاتێکدا کە گردبوونەوەی خەڵک زۆر مەترسیدار بوو، ئەویش لە کاتێکدا کە ڕۆژانە سەدان کەس بە هۆی توشبوون بە کۆرۆناوە دەبوونە قوربانی، لە هەلومەرجێکی وەهادا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو، خەڵک هاتن و بەشدارییان کرد و بەمەش حکومەتێکی نوێ کارەکانی بە دەستەوە گرت و بە پێی ئەوەی کە دەبینرێت، حکومەتێکە هەڵقوڵاوی خەڵک و خواستێکی جیاوازی بۆ خزمەتکردن بە خەڵک هەیە و هیوای لە دڵی خەڵکدا زیندوو کردووەتەوە و ئەمەش یەکێک لە ڕووداوە گرنگ و شیرینەکانی گەلی ئێران بووە.

خاڵێکی دیکە بەرەنگاربوونەوەی جیدی کۆرۆنا بووە کە بە واتای ڕاستەقینە بەرەنگاربوونەوە کرا. ژمارەی قوربانییەکانی ئەم پەتا مەترسیدارە لە ڕۆژێک چەند سەد قوربانییەوە گەیشتە خوار بیست کەس. ئەگەرچی دیسانەوە هەندێک بەرز بووەتەوە بەڵام جیاوازی ئەم دۆخە کە شوکر بۆ خودا ڤاکسین درایە هەمووان، لە گەڵ دۆخی ئەو کاتەدا زۆرە.

خاڵێکی گرنگی دیکە، پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیا بوو، وەبەرهێنانی چەند جۆرە ڤاکسێن لە وڵاتدا کە هەندێک لەوان لە سەر ئاستی جیهان پەسەند کران و هەنگاوەکانی دیکەی زانستی. ئەمانە لە ڕیزی خاڵە گرنگ و شیرینەکانی ساڵی 1400 دا بووە.

لە ئاستی جیهانیش، یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە شیرینەکانی ساڵی 1400 ئەوە بوو کە ئەمریکییەکان، ئەڵبەت بەم دواییانە، خۆیان دانیان بەوەدا نا و بە زمانی خۆیان وتیان کە ئێمە لە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستمان هێناوە، ئەمەش دەسکەوتێکی گرنگە بۆ گەلی ئێران، خۆڕاگری گەلی ئێران گەیشتە ئەم دەسکەوت و سەرکەوتنە. ڕووداوی دیکەش هەبووە، چ لە نزیک ئێمە و چ لە ناوچە دوورەکان کە هەمووی سەلمێنەری ئەوەیە گەلی ئێران ڕێگا درووستەکەی هەڵبژاردووە.

لە ساڵی 1400 تاڵیش هەبووە، وەک دۆخی بژێوی خەڵک، گرانی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان کە دەبێت هەموو ئەمانە چارەسەر بکرێت، ئەمانە کێشەی ئابورییە کە هیوادارین ئەمساڵ بەرەو چارەسەر ببرێن.

لە ساڵانی ڕابردوو هەر ساڵێک بە ناو و درووشمێک دیاری دەکرا – بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان و سەرۆکایەتییەکان و خەڵک بە گشتی – لەم ساڵانەدا تا ڕادەیەک دەسکەوت و هەنگاوی باش هەبووە. ساڵی 1400 بە ساڵی وەبەرهێنان، پاڵپشتی و چارەسەرکردنی بەربەستەکان ناو برا و کاری باشیش کرا کە دەبێت بەردەوام بێت. لەم چەند ساڵەدا بە گشتی گرنگیم بە کەرتی وەبەرهێنان داوە، واتە گرنگترین بابەتی ئابوریی وڵات و بە هۆی ئەوەیە کە گەشەی ئابوریی بە دواوە دەبێت و کاریگەری دەروونیشی هەیە و متمانەی و ورەی خەڵک بەرز دەکاتەوە، داهاتی وڵات زیاد دەکات. ئەمەش ڕووداوێکی گرنگی نیشتمانییە، ئەگەر پشت بە خودا بەرەو پێش ببرێت کاریگەری وەهای دەبێت.

ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاویش وەک ساڵی ” وەبەرهێنان، پشت بەستن بە زانست و داهێنانی هەلی کار ” ناو نراوە و هیوادارین بە یارمەتی خودا دەرفەتێکی گەورەی یەک ساڵە بە خەڵکی ئێران بدرێت و ژیانیان باشتر بکات، خەڵک شاد بکات و ڕۆحی پیرۆزی شەهیدانی ئازیز و ڕۆحی ئیمامی گەورەمان شاد بێت. سڵاوی هەموومان لە خاکی پێی بەقیەتوڵڵای ئەعزەم (ارواحنا فداە).

والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته

Previous Post

کۆتاییەکی پڕ دەستکەوت بۆ کچانی سیروانی نوێ + وێنە

Next Post

پەیامی نەورۆزیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران: هەموو پێکهاتەکان ئەندامانی یەک بنەماڵەین بە چارەنووسێکی هاوبەشەوە

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
پەیامی نەورۆزیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران: هەموو پێکهاتەکان ئەندامانی یەک بنەماڵەین بە چارەنووسێکی هاوبەشەوە

پەیامی نەورۆزیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران: هەموو پێکهاتەکان ئەندامانی یەک بنەماڵەین بە چارەنووسێکی هاوبەشەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020