بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە جێی تۆمەتبارکردنی ڕووسیا دان بە هەڵەکانی خۆیاندا بنێن.
هەژماری تایبەتی نوێنەرایەتی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر زاری زاخارووا ڕایگەیاند: ئەوەی کە گومان دەخرێتە سەر بەڵێنەکانی ڕووسیا لە دانوستانەکانی ناوەکیی ڤیەننا، لە لایەن ئەو کەسانەوەیە کە ناتوانن دان بە هەڵەکانی خۆیاندا بنێن. پێشنیار دەکەین هاوکارانی ڕۆژئاوای ئێمە لە ڤیەننا هێز و توانای خۆیان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆکان بەکار بێنن.
زیاتر لە یەک هەفتەیە کە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران ڕاگیراوە و لایەنەکان بۆ ڕاوێژی زیاتر گەڕاونەتەوە پایتەختەکانی خۆیان./.