بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لە سەر گرنگی دانوستان لە گەڵ ڕووسیا کردەوە و وتی کە تەنیا ڕێگای کەمکردنەوەی زیانەکانی ڕووسیا لە هەڵەی شەڕی داگیرکردنی ئۆکرانیا ئەوەیە کە بەپەلە بۆ دانوستانەکانی ئاشتی بگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: دانوستانی جیدی سەبارەت بە ئاشتی، تەنیا ڕێگایە کە ڕووسیا بتوانێت ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیانەکانی لە ئۆکرانیا بکات.
سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وتی: تێچووی شەڕی ئۆکرانیا زیانێکی قورسی بۆ ڕووسیا دەبێت، ئەگەر دانوستانی ئاشتی نەکرێت زیانەکان هێندە زۆر دەبن کە قەرەبووکردنەوەی بۆ چەندین جیلی داهاتووش ئەستەم دەبێت./.