بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی هەینی هەر چەشنە بەشدارییەکی هێزەکانی ئەم بزوتنەوەی لە ئۆکرانیا ڕەتکردەوە.
کەناڵی المنار لە سەر زاری نەسروڵڵا ڕایگەیاند کە هەر هەواڵێک سەبارەت بە بەشداری هێزەکانی حیزبوڵڵا لە شەڕی ئۆکرانیا لە بەرژەوەندی ڕووسیا دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ هێزێک ڕەوانەی ئۆکرانیا نەکراوە.
نەسروڵڵا وتی: هیچ کەسێک لە حیزبوڵڵا، نە شەڕکەر و نە ڕاوێژکار بەشداری شەڕی ئۆکرانیای نەکردووە و نایکات.
ناوبراو وتی: دەبێت داوا لە حکومەتی لوبنان بکرێت کە ناوەندێکی کۆنتڕۆڵکردنی قەیران پێک بهێندرێت، لە بەر ئەوەی کە لێکەوتەکانی شەڕی ئۆکرانیا گەیشتووەتە لوبنان و ناوچەکە./.