بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای خوزستان، دراوسێبوونی لە گەڵ عێراق بە دەرفەتێکی گرنگ ناو برد و جەختیکردەوە کە لەم دەرفەتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کەڵک وەربگیرێت.
ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممەش سەبارەت بە کردنەوەی خاڵە سنورییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ زیارەتکارانی ئێرانیی شارە پیرۆزەکانی عێراق وتی کە فەرمانی پێویستی بۆ کردنەوەی سنورەکان دەرکردووە و لە لای ئێرانەوە بۆ کردنەوەی سنورەکان هیچ کێشەیەک نییە.
پێشتر فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی ئێران ڕایگەیاندبوو کە سنورە وشکانییەکانی ئەم وڵاتە بەرەو عێراق بەردەوام لە بەشی عێراقەوە داخراوە./.