بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاند کە دەنگی هەشت تەقینەوە و پاشان چەندین مووشەک لە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە بیستراوە کە بنکەی ئاسمانیی بەلەدی لە باشوری سەڵاحەدین کردووەتە ئامانج.
ئەو ڕۆکێتانە لە گوندەکانی قەزای خاڵس سەر بە پارێزگای دیالە لە نزیک ڕووباری دیجلە ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد وەک شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا کراون.
سابرین نیوز زانیاری دیکەی لە سەر ئەو هێرشە ئاشکرا نەکردووە.
کەناڵی المیادین بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە چوار ڕۆکێت لە گوندی زەنبوری باشوری ڕۆژئاوای قەزای خاڵس بەرەو بنکەی سەربازیی بەلەد لە باشوری سەڵاحەدین ئاراستە کراون./.