بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە سعوودیە لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 100 کەسی لەسێدارە داوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە سەر ئەم پرسە ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو 4 کەسی دیکە لە سعوودیە لەسێدارە دراون و بەمەش کۆی گشتی لەسێدارە دراوەکان گەیشتوونەتە 100 کەس.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سعوودیە بە هۆی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی 81 کەس ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆری نێودەوڵەتی بووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە لە چەند بەیاننامەیەکدا کە لە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتە بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی پێنج شەممە چەند کەسێکی دیکە لەسێدارە دراون کە هاوولاتی ئەندونیزیا و سعوودیە بوون.
وڵاتانی ڕۆژئاوا کە بانگەشەی لایەنگری لە مافی مرۆڤ دەکەن هیچ کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر ئەم تاوانەی حکومەتی ڕیاز نەبووە./.