بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی سوپاسنامەکەی ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی بۆ نوخشە ناسیح قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
من لم یشکر المخلوق لم یشکر الخالق
بەڕێز نوخشە ناسیح
قایمقامی شارە ئازیز و خۆشەویستەکەی هەڵەبجە
ڕێز و سڵاو
هەڵەبجە شارە خۆڕاگر و خۆنەچەمێنەکەی هەرێمی کوردستان، شاری خوشک و برایانی خۆڕاگر و قارەمان، شاری بەعس بەزێنەکان و شاری شانازییە مێژووییەکانە.
ئەم شارە خۆشەویستە پەیوەندییەکی کەلتوری و کۆمەڵایەتی بەهێزی لە گەڵ ناوچە کوردنشینەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، تاوانە دڕندانەکەی سەدام و بەعسی ڕووخاویش بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی هەڵەبجە ئێران وەک شوێنی مانەوەی کاتیی هەڵبژێرن و ئەو پێشوازییە گەرمەی خەڵکی ئێران و برایەتی نێوان خەڵکی هەر دوو لا، پەیوەندییەکانی چەندین هێندە بەهێزتر و گەرموگوڕتر کردووە.
جام کوردی ساڵانێکە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان چالاکی دەکات، لەم پێناوەشدا گرنگییەکی زیاتر بە هەڵەبجە دراوە و لەم ڕێگایەدا هاوکارییەکانی بەڕێزتان بە تایبەت لە چالاکییەکانی بەرزڕاگرتنی یادی ئەمساڵی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز دەنرخێنین و سوپاس و پێزانینی خۆمان بەو بۆنەوە ڕادەگەێنین.
هیوادارین لە سەنگەری خزمەتکردن بە شارە ئازیزەکەی هەڵەبجە بەردەوام بن. تەندرووستی و تەمەن درێژیی بەڕێزتان لە خودای گەورە و بێ هاوتا داواکارین.
ڕەزا ڕەحمەتیان
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی