بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئهو راهێنهره دیارهى كوردستان و عێراق له لێدوانێكى تایبهت رایگهیاند، جێی دەستخۆشییە بۆ سەرۆك و دەستەی کارگێڕی یانەکەمان کە بڕیاریانداوە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەناوی یانەی سیروانی نوێ دابەزین بەشێوازی ئەنجامی تاك.
وتیشى پێمخۆشە ئاماژەبدەم بەوەی کچەکانمان چواریان لەئاستی تازەپێگەشتوان بەشداری دەکەن و ئەوانیتر بۆ ئاستی پێشکەوتووان کە دووان لهم پاڵەوانانە یەکەم ساڵیانە لەئاستی پێشکەوتووان.
رونیشیكردهوه چاوەڕێی ئاست و ئەنجامێکی زۆر باشه لەلایەن کچەپاڵەوانەکانیهوه و دووبارە سوپاسى خۆى گهیانده سەرۆك و دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بە کچان و تیپەکەیان .