بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عەرەبییەکان بەرەبەیانی پێنج شەممە ڕایانگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا.
ئەو هێرشەش بە مووشەک و درۆن بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی عومەر لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆری سوریا بووە.
چەند سەرچاوەیەکی عەرەبی ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی سەر ئەو بنکە سەربازییە درۆنیش بەکار هاتووە.
ئاژانسی سپۆتنیک بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە لە هێرشی سەر شوێنی جێگیربوونی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەڵک لە درۆنیش وەرگیراوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان بەو ئاژانسەیان ڕاگەیاندووە کە زنجیرە تەقینەوەیەکی بەهێز نزیک کێڵگەی نەوتیی عومەری هەژاندووە کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە و دەنگی تەقینەوەکانیش لە ناوچەکە بە گشتی بیستراوە./.