بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هاکەرە ئێرانییەکان زانیارییان لە سەر داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆساد و خێزانەکەی و هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوان بڵاو کردووەتەوە.
چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاندووە کە گرووپێکی نەناسراو بە ناوی ” دەستانی باز ” کە بەم دواییانە خۆیان ناساندووە، لە گرتەیەکی کورتدا باسیان لە سەرکەوتنێکی هەواڵگری کردووە.
ئەو گرتەش هەڵگری کۆمەڵە بەڵگەیەکی نهێنی و بەڵگەنامەی دارایی داڤید بارنیع سەرۆکی مۆسادە کە لە لایەن چەند شارەزایەکی ئەمنی ئەم گرووپەوە شیکاریی بۆ کراوە.
لەو گرتەیەدا هاتووە کە لە ساڵی 2014 و لەو کاتەوە کە داڤید چووەتە بەشی زانیارییەکانی مۆساد، چاودێری کراوە./.