بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دوا رۆژی یارییەکانداو ئێوارەی ئەمرۆ کچانی یانەی دایک بەرامبەر کچانی یانەی دەربەندیخان یارییان کرد.
کچەکانی دکتۆر ئالان ، لەم یارییەداو هاوشێوەی یارییەکانی رابردوو ئاستێکی بەرزیان نمایشکردو بە سێ سێتی بێوەڵام ئەو یارییەشیان لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
بەو ئەنجامەو بە تۆمارکردنی سەرکەوتن لەو پێنج یارییەی کردیان کچانی یانەی دایک پازدە خاڵیان کۆکردەوەو بە پلەی یەکەم بۆ قۆناغی دووەم سەرکەوتن.
ئەنجامەکانی یانەی سلێمانی بەم جۆرە بوو :
سلێمانی ۳ـ٠ ئافرەتانی هەولێر
سلێمانی ۳ـ۱ تەق تەق
سلێمانی ۳ـ۱ ئافرۆدێت
سلێمانی ۳ـ٠ ئەکاد
سلێمانی ۳ـ٠ دەربەندیخان