بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا لە دژی لێدوانەکانی جۆبایدن هاتە دەنگ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش ڕاگەیاندنی هاوکاری دارایی 800 ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆکرانیا، ڤلادیمیر پوتینی بە تاوانبارێکی جەنگی ناو بردبوو.
پسکۆف ڕایگەیاند کە لێدوانەکەی بایدن بۆ ڕووسیا قبووڵکراو نییە.
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیش ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی بایدن ڕاستگۆیانە بووە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا درێژە بە لێکۆڵینەوەکانی لە سەر بوونی تاوانی جەنگی لە ئۆکرانیا دەدات./.