سەید ئەحمەد بەرزنجی لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، ڕەخنەی لە حکومەتی ناوەندیی عێراق گرت و وتی کە تا ئێستا هیچ ئاوڕێکی لە هەڵەبجە نەداوەتەوە و قەرەبووی قوربانییەکانی نەکردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە دەبێت یادی کارەساتی هەڵەبجە بکرێتە کردار و لە قسە و درووشم بە دوور بێت.
سەید ئەحمەد بەرزنجی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە هاوکاریی خەڵکی هەڵەبجەی کردووە و دەرگایان بە ڕووی ئاوارەکان و لێقەوماوانی شارەکەدا کردەوە و پاش ئازادبوونی کوردستانیش پەیوەندییەکانیان لە گەڵ کوردانی عێراق بەهێزتر کرد و کۆنسووڵخانەکانیان کردەوە.
ناوبراو وتی کە ئێرانییەکان هەموو ساڵێک بە کردەوە بەشداری ئەم یادە دەکەن، لە ساڵانی ڕابردوو کۆمەڵێک وێنەی بڵاونەکراوی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەیان نمایش کرد، بە تیمە پزیشکییەکان هەموو ساڵێک لێرە ئامادە بوون و بۆ ئەمساڵیش دوو کتێبی پەیوەندیدار بە کارەساتەکەیان لەچاپدا و لە هەڵەبجە دابەشیان کرد./.