بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستۆفێر برگر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی کە ڕەشنووسی دەقی کۆتایی ڕێکەوتنی ڤیەننا ئامادە کراوە و ئێستا پێویست بە بڕیاری سیاسی لایەنەکانە.
ناوبراو وتی کە هیوادارین دانوستانەکان لە زووترین کاتدا بگاتە ئەنجام.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند کە ڕەشنووسی ڕێکەوتن ئامادە کراوە بەڵام لایەنەکانی ڕۆژئاوا لە چەندین بابەتی سەرەکیدا بڕیاری سیاسی خۆیان دەرنەکردووە./.