بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حاکم زامڵی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە لێژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بە بەشداری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و بەرپرسانی ئەمنی و جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق چالاکی دەکات.
ناوبراو وتی: ئەم لێژنەیە تا گەیشتن بە ئەنجامێکی پێویست درێژە بە چالاکییەکانی دەدات، هەروەها لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە هەنگاوی پێویست گیراوەتەبەر و عێراق وڵاتێکی لاواز نییە.
حاکم زامڵی وتی کە ئێمە قبووڵ ناکەین هیچ وڵاتێک یان دەزگایەکی هەواڵگریی بیانی لە عێراق چالاکی بکات و ببێتە هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە پەرلەمان تاوتوێ و پاشان ڕادەستی حکومەت دەکرێت./.