بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەوەی ڕێکەوتنێکی بەردەوام و باش لە ڤیەننا دەستەبەر دەکات هەڵسووکەوتی ئەمریکایە لە سەر بنەمای ڕاستییەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ لایەنەکانی دیکە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە تاران لە ئەگەری لەبەرچاوگرتنی هێڵە سوورەکانی، ئامادەی ڕێکەوتن دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە لە هەر کاتێکی دیکە لە ڕێکەوتنی کۆتایی نزیک بووینەتەوە./.