بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئەو ڕێژەیە لە نەوتی ڕووسیا لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ئەو وڵاتە و ڕێگری لە کڕینی نەوتەکەی دەگەڕێتەوە.
ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا سزایەکی زۆریان بە سەر کەرتی وزەی ڕووسیادا سەپاندووە و هەر وڵاتێکیش نەوت و وزەی ڕووسیا بکڕێت سزاکە دەیگرێتەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتێکی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا هەناردەی نەوت ڕۆژانە 2 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل کەمیکردووە کە نەوتی خاو نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل و بەرهەمەکانی دیکەش نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەیە./.