بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە هەواڵی هێرشی سەر کاروانێکی لۆجستی ئەمریکایان ڕاگەیاند.
پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاند کە کاروانێکی لۆجستی سوپای ئەمریکا لە پرۆسەیەکی تایبەتدا لە نزیک دەروازەی جەریشان لە پارێزگای بەسرە لە باشوری عێراق کراوەتە ئامانج.
ئەو کاروانە بە 6 بۆمب کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بە ئەمریکییەکان گەیشتووە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی کاروانەکە لە ڕێگای ئەو دەروازە سنورییە.
ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردووش هەواڵی هێرشی سەر دوو کاروانی ئەمریکی لە پارێزگای دیوانیەی عێراق بڵاو کرایەوە./.