بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەیاننامەیە لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێ شەممەی پەرلەمانی ئێران خوێندرایەوە و ناوەڕۆکەکەشی بەم شێوازەیە:
بە ناوی خودای گەورە
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە دەسکەوتەکانی گەورەی شۆڕشە و پشت بە گەلی ئێرانیش دەبەستێت و بە پێی مادەی 150 ی دەستووری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی هێزە چەکدارە بەتواناکانی ئەم وڵاتەدایە و لە ماوەی تەمەنی پڕ دەسکەوتی خۆی لە 43 ساڵی ڕابردوو بە تایبەت لە ماوەی 8 ساڵەی بەرەڤانی پیرۆز، سەردەمی ئاوەدانکردنەوە و هەروەها هاوکاریی ڕاوێژکاری بۆ گەلان و وڵاتانی ناوچەکە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری، لاپەڕەی زێڕینی زۆر و پڕ لە شانازیی لە مێژووی شۆڕش و نیشتمانی ئازیزدا تۆمار کردووە.
ئێمە ئەندامانی پەرلەمان (ئەنجومەنی شورای ئیسلامی) پاڵپشتی تەواوی خۆمان لە هەنگاوە بوێرانە و بەهێزەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەئامانجگرتنی بنکەی سیخوڕی و پیلانگێڕیی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر کە بە مووشەکە بەهێزەکانی ئێران و وەک وەڵامێک بۆ تاوان و دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە کرا، ڕادەگەێنین و وێڕای جەختکردنەوە لە سەر پێویستیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری وڵات، ڕایدەگەێنین کە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و هێزە چەکدارە بەتواناکانی وەک هێڵی سووری نوێنەرانی گەلە لە پەرلەمان و لە سەر بنەمای ئەو ڕاستییە کە وەڵامنەدانەوەی دوژمن زیاتر بۆ کاری تێکدەرانە هانی دەدات، هەنگاوە بوێرانەکەی ئەم دواییە لە چوارچێوەی یاساکانی وڵات و پاراستنی سنورەکان و بەرژەوەندییەکانی نیشتمانی ئازیزمان دەزانین./.