بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی کە ئەم بزوتنەوەیە بەڵگەی تەواوی لە سەر بوونی زایۆنیستەکان لە هەولێر هەیە بەڵام لێژنەکانی لێکۆڵینەوەی پێشووی حکومەت لە سەر ئەم پرسە نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.
ناوبراو وتی کە هاووڵاتیانی کورد دژی هەر چەشنە بوونێکی زایۆنیستەکانن لە هەولێر.
شمەری وتی کە وەڵامی ئێران بۆ تاوانی زایۆنیستەکان، ئاساییە.
وتەبێژی نۆجەبا وتی: درووشمی خۆڕاگری ئەوەیە کە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا بە لەناوچوونی ئەو ڕژێمە کۆتایی دێت و حکومەتی ئێستای عێراق ناتوانێت ڕێگری لەوە بکات هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە زایۆنیستەکان نەکات.
نەسر شمەری وتی: خۆڕاگری عێراق شانازی بە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر زایۆنیستەکان دەکات و بەم بۆنەوە پیرۆزبایی خۆی ڕادەگەێنێت.
وتیشی کە حکومەتی عێراق دەبێت زایۆنیستەکان لەم وڵاتە دەربکات و ڕێگری لەوەش بکات کە نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕژێمی زایۆنیستی بفرۆشرێت./.