بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو گرووپە پاسکیلسوارە کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون لە خاڵی سنوری باشماخەوە بە پاسکیل گەیشتنە هەڵەبجە و ئامانجی خۆیان لەو کارەش بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی شارەکە بە گشتی ناو برد.
گرووپەکە هەڵگری پەیامێکی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوون کە کاتی خۆی بۆ پێشوازی و هاوکاری باشتر، خەڵکی هەڵەبجەیان لە ئێران بە میوانی خۆیان ناو بردبوو.
گرووپی پاسکیلسواریی ” هەمڕکابان ” ی کرماشان، مەودای 120 کیلۆمەتریی نێوان مەریوان و هەڵەبجەیان وەک ڕێزێک بۆ شەهیدانی کارساتی کیمیابارانی ئەم شارە بڕی تا جارێکی دیکە هاوخەمی و پێکەوەبوونی خەڵکی ئێران بۆ هەڵەبجەییەکان دووپات بکەنەوە.
گرووپەکە لە لایەن پارێزگار و قایمقام و بەرپرسانی دیکەی هەڵەبجەوە پێشوازییان لێکرا.