ئازاد تۆفیق لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئەحمەد ناتقی وێنەگری ئێرانیی خاوەن گرتەی خەمناکی عومەری خاوەر و هەروەها ناساندنی دوو بەرهەمی کتێبی دەزگای میدیایی جام کوردی، سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و وتی کە ئەوان زۆر بەرامبەر بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەوەفان.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی کیمیاباران ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوایە و دەرگای بە ڕووی ڕۆژنامەنووسەکانی ناوچەکە و وڵاتانی ئەورووپیدا نەدەکردەوە، کارەساتی کیمیابارانیش بە دەردی ئەنفال دەڕۆیشت، واتە 182 هەزارمان ئەنفال کراون بە بێ وێنەیەک بە بێ دیکیۆمێنتێک، ئەو تێکۆشان و ماندووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە جێگای ڕێز و دەستخۆشییە.
پارێزگاری هەڵەبجە بە تایبەت سوپاسی ئەحمەد ناتقی وێنەگر و خاوەنی گرتەی خەمناکی عومەری خاوەری کرد و وتی: بە هەوڵی سەربازە ونەکانی بواری ڕۆژنامەوانی وەک بەڕێز ئەحمەد ناتقییە کە توانیومانە بەرجەستەی ڕۆحێک بکەین کە گوزارشت لە ڕۆحی زیاتر لە 5 هەزار شەهیدی هەڵەبجە بکات.
ئازاد تۆفیق وتی: تاکە دیکیۆمێنت لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمان وێنە و گرتەکانی 16 ی 3 ی 1988 ماوەتەوە و دەبێت حکومەتی عێراقیش بە فەرمی ئیدانەی ئەو کارەساتە بکات و بە فەرمی هەڵەبجە بکاتە پارێزگا./.