بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یاری نیوەی کۆتایی جامی کوردستان بۆ تۆپی پێ، نەورۆز بەرامبەر سیروانی نوێ یاریکرد، کاتی یاسایی یارییەکە بێگۆڵ کۆتایهات.
پاش پەنا بردنە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ، نەورۆز ٣-١ یارییەکەی بردەوە.
لە یاری کۆتایی جامەکە کە بڕیارە پاش رۆژانی ئاهەنگی ساڵیادی نەورۆز بەرێوەبچێت، بەرامبەر برایەتی یاریدەکات کە ئەویش لە نیوەی کۆتایی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە هندرێنی بردەوە.