بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیتەی بەرگری لە مافی پەیامنێران ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە لە هێرشەکانی ساڵی ڕابردووی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی پەیامنێران لە فەڵەستین، ژمارەیەکی زۆر لەوان بریندار بوون و تەنانەت ژمارەیەک لەو پەیامنێرانە کەمئەندام کراون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژانە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لە دژی فەڵەستینییەکان بە گشتی و پەیامنێران بە تایبەتی بەکار دێنێت.
ڕاگەێندراوەکە دەڵێت کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر پەیامنێران لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە مەبەستی ڕێگری لە ڕووماڵکردنی تاوانەکانی ئەو ڕژێمەیە لە دژی گەلی فەڵەستین.
کۆمیتەکە ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا 17 پەیامنێری ژن و پیاو لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستدان./.