بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی یەک شەممە 13 ی ئاداری 2022 لە سەر چەند تەوەرێک کۆبوونەوە.
ئەوان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سیخوڕی و پیلانگێڕیی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و بەو ئەنجامە گەیشتن کە بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت بەپەلە ڕوونکردنەوە بدەن و حکومەت و پەرلەمانی عێراق لێژنەی لێکۆڵینەوە پێک بێنن تا ڕاستییەکان ڕوون ببێتەوە.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لە خاکی عێراقەوە نابێت هەڕەشە و پیلانگێڕی و هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ و بە چارەسەرکردنی ئەم کێشانەش دەبێت ڕێگای دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق لەناو ببرێت./.