بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە نابێت هیچ هەڕەشەیەک لە خاکی ئۆکرانیاوە لە سەر ڕووسیا هەبێت.
لاوڕۆڤ لە شرۆڤەی ئەو هەڕەشانەش بەدەر لە بواری سەربازی، وتی کە نابێت هیچ چەشنە ڕەگەزپەرستییەک یان هەڕەشەیەک لە دژی کەلتور و زمانی ڕووسی لە ئۆکرانیادا بوونی هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە سەر ئەم قەیرانەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە تورکیا وتووێژی کردووە./.