بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپە پاسکیلسوارەکەی کرماشان هەڵگری پەیامێکی ئەو کاتەی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن کە خەڵکی هەڵەبجەیان لە ئێران وەک میوانی خۆیان ناو بردبوو، ئەو پەیامە هەر ئێستاش جەختکردنەوەیە لە سەر برایەتی و پەیوەندی بەهێزی نێوان خەڵکی هەڵەبجە و ئێران.
کامەران شەریفزادە، عەلی ئەخگەری، محەممەد ڕەزا موحبی، محەممەد ڕەزا پورموتعەبد، محەممەد مەهدی ئەمیری، کەماڵ نەزەری و سیامەک ئەدەبی ئەو پاسکیلسوارانەن کە بڕیارە ڕژی سێ شەممە لە خاڵی سنوری باشماخەوە بە پاسکیل بگەنە هەڵەبجە.
ئەوان لە باشماخ تا مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بە پاسکیل دەڕۆن تا یادی شەهیدانی کارەساتی کیمیابارانی ئەم شارە بەرز ڕابگرن.