کاروان شێخ زیرەک، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بە جام کوردی وت، پێش هاتنی وەرزی بەهارو لەناو جەرگەی سلێمانیدا، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەسپۆنسەریی سەرەکی ئاسیاسێڵ پێشبڕکێیەکی کراوەی (ڕاکردنی ماوەدرێژو پاسکیلسواری کراوە) بۆ کچان و کوڕان ئەنجام دەدات.
هەردوو پێشبڕکێیکە زیاد لە ۱٥ کیلۆمەترەو لەشاڕێی تاسڵوجەوە بۆ بەردەم ئاسیاسێڵ ئەنجام دەدرێت.
بۆ سەرکەوتوانی هەردوو پێشبڕكێکە خەڵاتی تایبەت و گرانبەها دەبەخشرێت و هەوڵدانێکیشە بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی هەردوو پێشبڕکێکە لەساڵانی داهاتودا.
جێی باسە ڕۆژی ۱۹_۳ کەدەکاتە شەممە سەعات ۱٠ ی بەیانی هەردوو چالاکییەکە دەست پێدەکات.
بۆبەشداری کردن سەردانی ئەم لینکە بکە
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSckYGJqFJdD4udEx_J1yHHWVkNP_owMtWBo7h_C1tXsuGKqeg/viewform