بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر بیستراوە.
پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاند کە بە چەندین درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هەریر.
سابرین نیوز بە گێڕانەوە لە وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە پێگەکانی ئەم هاوپەیمانییە لە هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج بەڵام زیانی مادی یان گیانیی نەبووە./.